کەنەدا: ئەو چەکانەی بۆ پێشمەرگە ناردوومانە، لای هێزە عێراقییەکانە
بەوتەی وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، ئەو چەکانەی لە لایەن وڵاتەکەیەوە بۆ نێردراون، بەهۆی رێگرییەکانی حکومەتی بەغداوە بەشێکی دەستی هێزە عێراقییەکان کەوتووەو بەشێکی دیکەشی بۆ سوپای ناتۆ دەچێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سی بی سی، (هارجات ساجان) وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا ئاشکرایکردووە، کە ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌نه‌دا بۆ پێشمه‌رگه نێردراون، به‌شێكی ده‌كه‌وێته ده‌ست حكومه‌تی عێراق یان بۆ یارمه‌تی مه‌شقپێكردنی سوپای ناتۆ ده‌چێت.
له‌كاتی هێرشه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و شه‌ڕی تیرۆر و به‌رگری هێزەکانی پێشمه‌رگه، كه‌نه‌دا به‌ڵێنی دا چه‌كی پێویست بۆ پێشمه‌رگه رەوانە بکات، بڕێك له‌و چه‌كانه گه‌یشتن و دوو كاروانیشی له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕاگیراون و ڕێگه نادرێن بگه‌یه‌نرێنه كوردستان.
جێی ئاماژەیە، حکومەتی عێراق له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا، وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی به‌رگری عێراق و به گوێره‌ی ده‌ستوور مووچه و پێداویستی جه‌نگی بۆ پێشمه‌رگه دابین نه‌كرد، هاوكات رێگریشی دەکرد وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بكه‌ن.