TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژنێکی دەستبەسەرکراوی کورد چارەنووسی نادیارە

Navas Jan
Admin
📅 30 Ağustos 2022 20:16

پەیامی کورد... ژنێکی دەستبەسەرکراوی کورد چارەنووسی نادیارە

سۆما عەلیزادە هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ دوای ئەوەی ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەوە درابووە بەر لێدان و کوتان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

سۆما عەلیزادە ٢٩ ساڵە و خەڵکی بۆکان ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٥ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

Paylas: