TR KU SO
FB X
Kurdistan

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکیتی بە سەرۆکایەتی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنین

سارا
Yazar
📅 27 Temmuz 2020 11:38

پەیامی کورد     ...    ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکیتی بە سەرۆکایەتی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنین

ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 26/7/2020 له‌ هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، میوانداری كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى یه‌کیتی نیشتمانی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستانى كرد. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى پاڤێڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌کیتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، هه‌ردولا له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كى ئیجابى و دۆستانه‌دا، به‌ ڕاشكاوى كێشه‌ و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌ دووقوڵییه‌كانیان تاوتوێكرد. 

داكۆكى كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌روره‌تى په‌یوه‌ندی نێوان پارتى و یه‌كیتی به‌تایبه‌تى و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسى و پێكهاته‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى كه‌ زه‌روره‌تێكى ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌یه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ قورسه‌ى له‌ ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و كێشه‌كانى دیكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوپاتى زه‌روره‌تى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان هه‌ردولا كرایه‌وه‌ كه‌ ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سوككردنى ئه‌و باره‌ قورسه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌نجامى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان كه‌وتوه‌ته‌ ئه‌ستۆى هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر پابه‌ندبون به‌ ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردولا و پاڵپشتیى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و كارى هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌.

Paylas: