Kurdistan
ناوچەکانی برادۆست دیسان کرانە ئامانجی تۆپخاناکانی تورکیا
ئەمڕۆ ٢٠/٦/٢٠١٨ جارێکی دیکە تۆپخانەکانی تورکیا بۆردومان کردنی ناوچەکانی برادۆستیان لەسنوری هەرێمی کوردستان بەچڕی دەستپێکرد.
بۆردومانەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی سنین و مالە مەلا و لۆلان و سەروكان و تالەشان و غنیرە و خواكورك و گەلی خواكورك و گەلی رەش و گەروی كەورت و چیادل لە سنووری برادۆست گرتەوە.
ئەمە ەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بە چری ناوچەی برادۆستیان دەستپێکرد، ماوەی دوو مانگیشە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.