TR KU SO
FB X
Kurdistan

ناوی کاندیدەکانی پارتی بۆ کابینەی نوێی حکوومەت ئامادەیە

سارا
Yazar
📅 15 Haziran 2019 18:20

پەیامی کورد    ...    ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەینێت، پارتی ناوی كاندیدەكانی بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم ئامادە كردووە و سەرۆكی حكوومەتیش زۆر جیددییە بۆ ئەوەی بە زووترین كات كابینەی نۆیەم دەستبەكار بێت.

شیرین ئامێدی ، ڕایگەیاند: "‌لە ڕووی یاساییەوە دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ سەرۆكی حكوومەت، لە ئێستادا پارتی كەسانی شایستەی دەستنیشان كردوون، بە پێی توانا و لێهاتووی و پسپۆڕی‌ لە شوێنەكان دادەنرێن، بۆ ئەوەی لە خزمەتی گەل و نشتیماندا بن".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ووتیشی: "سەرۆكی حكوومەت زۆر جیددییە بۆ ئەوەی بە زووترین كات كابینەی نۆیەم دەستبەكار بێت".

لەبارەی ئامادەكردن و تەواوبوونی سیڤی كاندیدانی پارتی بۆ پۆستەكانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامێدی ووتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە ئامادەكاریی خۆی كردووە بۆ حكوومەت، بۆ ئەوەی خەڵكی شایستە بۆ پۆستەكان دابنێت، بەڵام دواكەوتنی حكوومەت بۆ ئەوە بوو لایەنەكانی تریش بتوانن نوێنەرانی خۆیان دەستنیشان بكەن".

شیرین ئامێدی دەشڵێت: "لەم قۆناغە سەختە، چاوی ووڵاتانی ئیقلیمی و دەوڵە‌تان لەسەرمانە، كە ئەو كابینەیە چ گۆڕانكارییەكی تێدا دەكرێت، بۆیە ئەو كەسانەی دیاری كراون، دەبێت بتوانن ئەو پڕۆژەیەی لە حكوومەت ئامادەمان كردووە و لە كاتی هەڵبژاردن پێشكەش بە گەلەكەمانمان كردووە، بە كردەوە كاریان لەسەر بكەن و ئەو كەسانە بن كە بتوانن لە خزمەتی ئەمن و ئاسایش و گەل و نیشتیماندا بن و لە ئاست ئەو پەیام و بەرنامەیەی پارتیدا بن بۆ ئەم قۆناغە".

Paylas: