TR KU SO
FB X
Kurdistan

ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە

سارا
Yazar
📅 17 Kasım 2019 15:34

پەیامی کورد    ...  ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە .

ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕاگەێندراوێکدا، پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران کرد و ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانەی بە ڕەوا زانیوە.

ڕۆژی شەممە،  ١٦ی ١١ی ٢٠١٩، ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ خۆپیشاندانە خەڵکییەکانی ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و وێڕای پشتیوانیکردن لەم خرۆشانە جەماوەرییە، ئەم ناڕەزایەتییانەی بە مافی خەڵک و بە ڕەوا وەسف کردووە و داوای کردووە کە هەتا بە چۆک داهێنانی ڕێژیم و باندە مافیاییەکانی، درێژە بە هەڵوێستی شیاو و بوێرانەیان بدەن.

لە بەشێکی ئەم ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، ڕێژیمی ئیسلامی بە پرۆژە ناپێویست و زیانبارەکانی، بە دزین و تاڵانکارییەکانی سەروەت و سامانی خەڵک و بە تەرخانکردنی سامانی خەڵکی ئێران بۆ پشتیوانیکردن لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی و دەستێوەردانە ئاژاوەگێڕییەکانی لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، هۆکاری بەفیڕۆدانی سامانی ئێران و ئەو هەژارییە لەڕادەبەدەرەی خەڵکی ئێرانە.

لەم ڕاگەێندراوەدا ئاماژە بە گرانبوونی ٣٠٠ لەسەدیی بێنزین کراوە کە لە ئاکامدا، خرۆشانی خەڵکی بەدواوە بووە کە بەداخەوە ئەم خۆپیشاندانە جەماوەرییانە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لە شارەکانی ئێران و کوردستاندا لێکەوتووەتەوە.

Paylas: