TR KU SO
FB X
Kurdistan

ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە

Navas Jan
Admin
📅 23 Haziran 2018 21:39

پەیاما کورد ـ ماوەی چەند ڕۆژە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە بەتەەواوەتی میلیتاریزە کراوە و دەستیان کردووە بە ئازاری خەڵکی ناوچەکە.

میلیتاریزە کردنی ئەو ناوچەیە لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا بەرپرسی فەرماندەیی پێشمەرگەی کوردستان ( حدکا) لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە پێشمەرگەکانی کوردستان لە چەندین ناوچەی ژاوەرۆ کۆبوونەوەی جەماوەرییان بۆ خەڵک پێک هێناوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم هێزێکی زۆری ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردووە و بە کۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناوچەکە چاوەدێری دەکات و چەکدارەکانیش بێ ڕێزی بە خەڵک دەکەن و بێ هۆ تەقە لە باخ و موچە و مەزرای خەڵک دەکەن.

ماوەیەک پێش ئێستا لە سیاکێوی شنۆ لەنیوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات و هـێزەکانی سوپای پاسداران تێکەڵچوونی چەکدارانە هاتە ئاراوە کە لە ئاکامدا ٩ پاسداری ئێرانی کوژران و ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

Paylas: