TR KU SO
FB X
Kurdistan

ناوی سنە بوو بە ترێندی جیهانی

Navas Jan
Admin
📅 11 Ekim 2022 23:06

پەیامی کورد... ناوی سنە بوو بە ترێندی جیهانی

ناوی شاری سنە (سنندج) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر لە ئاستی جیهاندا بووە بە ترێند و ناوبانگی جیهانیی دەرکرد.

 

لە ترێندی سنە (سنندج) لەسەر تویتێر باسی ئەو سەرکوت و زەبروزەنگە کراوە کە ڕێژیم لەدژی خەڵکی ناڕازی لەسەری بەردەوامە.

 

وێڕای ناوی "ژینا ئەمینی" و چەندین ناوی دیکە سنە (سنندج)یش کە لەوێ خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی بەرین بەڕێوە دەچن، بۆتە ترێند. مەبەست لەوەش ڕاکێشانی سەرنج و پشتیوانی بۆ خەڵکی خۆڕاگری شاری سنەیە کە لەوێ ماوەی ٢٥ ڕۆژە ڕاپەڕینە و خەڵک بە دەستی بەتاڵ، بەڵام بە هیوا و ورەوە بەرەنگاری هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم بوونەتەوە.

Paylas: