ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌ینراوێكی بڵاوكرده‌وه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه:
له ناوچه‌ی لێلیكان له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا ١٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
١٣ی نیسان له گردی كه‌ڤۆرتێ-ی ناوچه‌ی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی هه‌ردوو چالاكییه‌كه‌دا ٨ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
١٥ی نیسان كاتژمێر ١٧:٤٠، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر گردی كه‌ڤۆرتێ له هۆڵكهیهكی دوژمنانیان دا. له ئه‌نجامدا هۆڵکهكه به‌ته‌واوی ڕووخێنرا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٦ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له سێرت سه‌ربازێك كوژرا
له ١٣ی نیسان ، له ناوچه‌ی كهلانس-ی ده‌ڤه‌ری هاوێل-ی سێرت، هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. سه‌ربازێكی دوژمن له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا كوژرا.