Kurdistan
ژنێکی کورد لە ئێران لەسێدارە درا
پەیامی کورد ... ژنێکی کورد لە ئێران لەسێدارە درا
ژنێک كه بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بهسهردا سهپابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.
بە گوێڕەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو 27ی كانوونی دووهم، ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە.
تا ئێستا ناوی ئەو ژنە کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابووەوە ئاشکرا نەبووە.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم ژنە تا ئێستا لە لایەن دەزگاکانی راگەیاندنی حکوومەتی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.