TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی بە هۆی تووشبوونیان بە ڤیرووسی کۆرۆنا پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترامپ و هاوسەرەکەی دەکات

سارا
Yazar
📅 02 Ekim 2020 15:17

پەیامی کورد      ...   نێچیرڤان بارزانی بە هۆی تووشبوونیان بە ڤیرووسی کۆرۆنا پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترامپ و هاوسەرەکەی دەکات 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌په‌یامێكدا بۆ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و مێلانیای هاوسه‌ری رایگه‌یاند، دڵمان لاتانه‌ و نزا ده‌كه‌ین زوو باش ببنه‌وه‌".

نێچیرڤان بارزانی، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كه‌ بۆ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ناردووه‌ نووسیویه‌تی، " دڵمان لاتانه‌، نزا ده‌كه‌ین ئێوه‌ و سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتوانی كۆرۆنا به‌ زاویی چاكببنه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، خۆی و میلانیای هاوسه‌ری تووشی كۆرۆنا بوون و له‌ئێستادا خۆیان كه‌ره‌نتین كردوه‌.

Paylas: