نێچیرڤان بارزانی: په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات
پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی: په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاننێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانکوردستان نێچیرڤان بارزانی به‌غدا خۆپیشاندانه‌كانی عاشوورا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی سه‌در
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی خۆپیشاندانی سه‌درییه‌كان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ره‌خنه‌ی له په‌كخستنی كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گرتووه و رایگه‌یاند، په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه.
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له دژی خۆپیشاندانی ره‌وتی سه‌در و چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، سه‌رجه‌م كاره‌كانی خۆی په‌كخست
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق دهڕوانين، كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مهترسييهكى جددييهوه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، "خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ره‌وا و ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژهكێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه عێراق پێویستیی به گفتوگۆ هه‌یه و نووسیویه‌تی: "وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه ڕێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى".