نێچیرڤان بارزانی: لە سلێمانی ئیرهابی فیكری بەرامبەر پارتی دەكرێت
جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "لە سلێمانی ئیرهابی فیكری بەرامبەر پارتی دەكرێت و ئێمەش بە ڕۆح قەرزاری ئەم شارەین".
لە وتارێکیدا لە ئاهەنگی بانگەشەی حزبەكەی لەسلێمانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، کە "لە سلێمانی ئیرهابی فیكری بەرامبەر پارتی دەكرێت و ئەو ئیرهابەش لەناو دەچێت".
دەشڵێت، "بە ڕۆح قەرزاری خەڵكی سلێمانین، بەپشتیوانی و خۆڕاگری خەڵكی ئەم شارە دەمێنینەوە".
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، کە سلێمانی مەڵبەندی پارتی بووە و بەشێكی خوێنی پارتی لە خوێنی رەسەنی سلێمانییە.
راشیگەیاند، "پشتگیریتان لە پارتی، دەرفەتی زیاترمان بۆ دەڕەخسێنێت خزمەتی سلێمانی بكەین، هەندێك كەس و لایەنیش هەوڵیان داوە سلێمانی لە كوردستان جیابكەنەوە".
بڕیارە (١٢)ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت، كە بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و (١٤٤) هەزار و (٧٣٠) کەس مافی دەنگدانیان هەیە.