TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی پەیامی هاوخەمی بۆ ووڵاتی فەڕەنسا ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 16 Nisan 2019 15:06

پەیامی کورد  ...    شەوی رابردوو کاتێدرالی نۆتر دام دو پاریس، یەکێک لە بەناوبانگترین شوێنە مێژووییەکانی پاریس ئاگری گرت و بەشێکی زۆری سووتا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەویەوە هاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی فەرەنسا دەردەبڕێت.

نێچیرڤان بارزانی لە توویتێکدا لەکاتی ڕووداوەکە نووسیویەتی، "هاوسۆزی خۆم بۆ خەڵکی پاریس و فەرەنسا بەگشتی دەردەبڕم، ئەمە کاتێکی زەحمەتە کە کاتێدرالی نۆتر دام، شوێنێکی کولتووری دەگمەنی فەڕەنسا و جیهان ئاگری گرتووە".

شەوی ڕابردوو ئاگر بەشێکی نۆتر دامی سووتاند و لەناویبرد، پێش کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەش، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند کاتێدرالەکە نۆژەندەکەنەوە.

هەرچەندە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی پاریس توانیان بە نۆ کاتژمێر کاتێدرالەکە لە لەناوچوون بپارێزن، بەڵام سەقف و بورجەکەی سووتان و رووخان.

لەبارەی هۆکاری هەڵگیرسانی ئاگرەکەش، هێشتا زانیاری ورد نییە، بەڵام بەرپرسانی پاریس دەڵێن رەنگە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە بووبێت، کە لە بەشێکی کاتێدرالەکە ئەنجامدەدرا.

Paylas: