TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاراستەی یەکیتی نیشتیمانی دەکات

سارا
Yazar
📅 27 Aralık 2019 19:48

پەیامی کورد   ...     بە بۆنه‌ى كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ یه‌ك به‌ یه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی گشتیى یه‌كێتى و ته‌واوى كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

یەكیتی نیشتمانی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌یى و پێگه‌یه‌كى كاریگه‌ره‌، به‌ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ عێراق و خزمه‌تكردنى زیاترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا بگێڕێت.

هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ یادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

27/12/2019

Paylas: