نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئەبوزەبی لە لەندەن کۆبوونەوە
پەیامی کورد … نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئەبوزەبی لە لەندەن کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لەندەن لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ئەبوزەبییەوە، لە شوێنی مانەوەی پێشوازی لێكرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە كۆبونەوەیەكدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئیمارات، دۆخی سیاسی و هەڵبژاردن و پێشبینییەكان بۆ داهاتوی عێراق، سەردانی هەردولا بۆ لەندەن و كۆبونەوهو گفتوگۆیان لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ كرد.
لە كۆبونەوەكەدا هەردولا جەختیان لە پتەوكردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەكان لە هەمو بوارەكاندا كردەوەو لەسەر گرنگیی برەودان بە هەوڵەكان و هاریكاری و كاری هاوبەش لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەدا هاوڕا بون و لەمبارەیەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.