TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانى و پلاسخارت جه‌خت چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

Navas Jan
Admin
📅 14 Şubat 2021 19:36

پەیامی کورد … نێچیرڤان بارزانى و پلاسخارت جه‌خت چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق کۆبونەوە و لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ یاساى بودجه‌ى ٢٠٢١ عێراقدا تاوتوێ كران.

 

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ جینین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق كرد، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ یاساى بودجه‌ى ٢٠٢١ی عێراقدا تاوتوێ كران.

 

جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستورى عێراق كرده‌وه

ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستورى عێراق كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابوریى وڵات، په‌تاى كۆڤید_19، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عێراق، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و كرداره‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى خسته‌ به‌ر باس.

Paylas: