Kurdistan
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دۆخی ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠١٩، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ئه‌منی و سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌وحه و زه‌مینه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری و هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوولخانه‌ی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی کوردستان، تاوتوێ کرد.
دۆخی سووریا و لێکه‌وته و کاریگه‌رییه‌کانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و باڵیۆزی قه‌ته‌ر له به‌غدا تیایدا به‌شدار بوون.