TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یەکێتی ئەورووپا کۆ دەبنەوە

Navas Jan
Admin
📅 25 Mayıs 2022 18:53

پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یەکێتی ئەورووپا کۆ دەبنەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا بە سەرۆکایەتی نارۆلی ڕواسۆ سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێک، سەردانی شاندی یەکێتی ئەورووپا بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوونی دۆخی ناوچەکەیە، هەروەها باسیان لە گرنگی سەقامگیریی ناوچەکەیان بۆ ئەورووپا باس کردووە و ڕۆڵ و قوربانیدان و قارەمانێتی پێشمەرگەی کوردستانیان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش و تێڕوانینی واقیعانەی هەرێمی کوردستان بۆ دۆخی ناوچەکە بەرز نرخاندووە.

لای خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکاری و هاریکارییە مرۆیی و سەربازییەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووە بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لە شەڕی سەختی دژی داعشدا، هەروەها هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ بەرز نرخاندووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسییەکانیش بەردەوامیی هاریکاری و پشتیوانیی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەوە بە پێویست زانیوە.

دەربارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و گفتوگۆ کردووەتەوە و پوختەیەکیشی دەربارەی دیدی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی گشتی ناوچەکە خستووەتە ڕوو کە دەخوازێت فاکتەری سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە بێت و کێشەکانی ناوچەکە بە ڕێگەی لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن.

 

Paylas: