نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەست بە کار بوونی کونسوڵی نوێی کۆماری میسر لە هەولێر دەکات
پەیامی کەرد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییی ده‌ستبه‌ركاربوونی له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حارس كونسولی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری میسری دووپات كرده‌وه و هیوای خواست له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی، ئابووری و گه‌شتیاریدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر بكرێن و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/4/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی قۆناغی شه‌ڕی دژی داعش و قۆناغی دوای نه‌مانی، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، باشتربوونی دۆخی ئابووری و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حارس خۆشحاڵیی خۆی به یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و پوخته‌یه‌كی له كار و چالاكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، گه‌شتیاری و زانیستیدا، نیشان دا.