TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 26 Ocak 2024 07:17

پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی ئەمریکا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی باڵای سەربازی نێوانیان و دەڵێت، ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو رێککەوتنە دەکات و ھاوکار و یارمەتیدەر دەبێت. 

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەێندراوەکەیە….

پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی ئەمریکا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی باڵای سەربازی نێوانیان (HMC)و بەرەو پێشچوونی گفتوگۆکان دەربارەی پەیوەندی دووقۆڵی و داھاتووی ھاریکاریی ھاوبەش لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیدا.

ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو ڕێککەوتنە دەکات و ھاوکار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری ووڵات و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ڕێز لەیەکگرتن و بەرژەوەندی ھاوبەش.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٥-١-٢٠٢٤


Paylas: