Kurdistan
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر چەند پرسی گرینگ سەردانی بەغدا دەکات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر چەند پرسی گرینگ سەردانی بەغدا دەکات
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى سیاسی ووڵات كۆده‌بێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات.