نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی كرێكاراندا رایگەیاند، تەواوی پشتیوانی خۆیان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانی كرێكاران، دووپات دەكەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاندووە: كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی دیاری بۆنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا دەگێڕن كە هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە.
راشیگەیاندووە، لەم یادە پیرۆزەدا، تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری كاركردنی كرێكاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان، دووپات دەكەینەوە.
سەرۆكی هەرێم باسی لەوەشكردووە: "هیوادارین ووڵاتەكەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و كێشەكانی دەرهاویشتەی پەتای كۆرۆنا دەرباز ببن كە بەداخەوە كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتی كرێكاران و ڕەنجدەران درووست كردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێكی باشتردا ئەم یادە بكەینەوە".