نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان كۆبووه‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/9/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تى پێكهاته‌ى توركمان تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر هاوبه‌شى و ڕۆڵ و به‌شدارییان له پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردن و كایه‌كانى دیكه‌ى ژیاندا له هه‌رێمى كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه توركمان پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌نى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانن و ڕۆڵى دیار و به‌رچاویان له بنیانتان و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه‌ى كوردستان و كاروبار و پێداویستییه‌كانیان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به خوێندنى توركمانى و سریانى و چالاكییه كولتوورى و ڕۆشنبیرییه‌کان كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى ده‌وڵه‌مه‌ندی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن و لێبورده‌یى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كاندا له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه توركمان، مه‌سیحى، ئێزدى، كاكه‌یى، ئه‌رمه‌ن، شه‌به‌ك، عه‌ره‌ب و كورد هه‌موو پێكه‌وه یه‌كسان بن و دووپاتی كرده‌وه كه وه‌ك هه‌میشه هه‌رێمى كوردستان به نیشتمان و لانكه‌ى ئارامى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.ەرۆکی