نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەوە
له كۆبوونه‌وه‌كەدا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، " پلاسخارت " باسی له سه‌ردانی مه‌یدانی خۆی بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه، جێگیركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/8/2019 له دهۆك به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌ورووبه‌ری ساڕ‌ێژ بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی به پێویست زانی.