TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەولێر کرد

سارا
Yazar
📅 10 Ocak 2019 02:08

پەیامی کورد  ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی جانیوەری ٢٠١٩ ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازی لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ " مایک پۆمپێئۆ " به‌ سه‌ردانێكی ڕانەگەێندراو گه‌يشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانى باڵاى عێراقى كۆبووه‌وه‌، دواتر لە شاری هەولێر و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانى و مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

Paylas: