TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری " سنە " بە ئامادەبوونی مەزهەری خالقی بەڕێوەدەچێت

سارا
Yazar
📅 02 Temmuz 2019 14:57

پەیامی کورد   ...    كۆنگره‌ی ناودارانی كورد ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی " مەزهەری خاڵقی " لە هۆڵی مه‌وله‌وی زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت  .

كۆنگره‌ی ناودارانی كورد به‌ به‌شداری سه‌دان كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی، ڕۆشنبیری، هونه‌ری، پزیشكی و لایه‌نه‌ جیاجیاكانی ژیان ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و تیایدا رێز لە 30 کەسایەتی دەگیرێت.

جەلال قەلعەشاخانی، ئەمینداری گشتی کۆنگرەکه‌ رایگه‌یاند، له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ 40 كه‌سایه‌تی كورد بانگهێشت كراون بۆ كۆنگره‌كه‌ و ڕێز له‌ ژماره‌یه‌كیان ده‌گیرێت وه‌ك كه‌سایه‌تی ناوداری كورد.

ئاماژه‌ی بەوەشکرد، جگە لە خەڵاتەکان سێ پانێلی تایبەت و كۆنسێرتی میوزیك ساز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها پێشانگای جواننوسی بە زمانی کوردی، پێشانگای وێنەی کەڵەپیاوان و ناودارانی کورد لە ماڵی کورد ده‌كرێنه‌وه‌.

Paylas: