Kurdistan
ژینگەپارێزێکی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا
پەیامی کورد ... ژینگەپارێزێکی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا
چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٨ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکیان بە ناوی دانا سەمەدی دەستبەسەر کردووە.
دانا سەمەدی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم چالاکە مەدەنییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.