TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژینگەپارێزێکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 29 Mayıs 2021 14:38

پەیامی کورد … ژینگەپارێزێکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خەبات مفاخری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەیدی سزای ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەردا سەپاوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی مفاخری، ئەو سزایە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

 

خەبات مفاخری ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوو.

 

ئەم چالاکە ژینگەپارێزە دوای ٤ مانگ بەندکران ڕۆژی پێنج شممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٧ی ژانویەی ٢٠٢١) بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 

Paylas: