نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار لەسەر سامانە سڕکراوەکانی ئێران لە ئەمەریکا دەدات
پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار لەسەر سامانە سڕکراوەکانی ئێران لە ئەمەریکا دەدات
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە دادگای باڵای نێودەوڵەتی بۆ دادپەروەری بڕیار لەسەر یەکێک لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بدات سەبارەت بە نزیکەی بڕی دوو ملیار دۆلاری لە سامانی سڕکراوی ئێران.
دادگای باڵای ئەمەریکا لە ساڵی 2016 بڕیاریدا ئەو سەروەت و سامانانەی کە لەلایەن دادگاکانی ئەمەریکاوە بڕیاری سڕکردنیان دراوە، پێویستە بدرێتە قوربانیانی هێرشەکەی ساڵی 1983 بۆ سەر سەربازگەیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیروت و هێرشەکانی دیکەی کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.
لای خۆشیهوه ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستی لەو هێرشانەدا هەبێت و دەڵێت ئەمەریکا بە شێوەیەکی نایاسایی سەروەت و سامانەکەی سڕکردووە، کە بریتییە لە یەک ملیار و 750 ملیۆن دۆلاری بانکی ناوەندی ئێران.
لە 23 ی مانگی دەی ساڵی 1983 دوو بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن خۆکوژەکانەوە تەقێندراونەتەوە، ئەو باڵەخانانەیان هەژاند کە هێزەکانی ئەمەریکا و فەرەنسای لێبوو کە بەشێک بوون لە هێزێکی ئاشتیپارێزی نێونەتەوەیی هاوکاتی شەڕی ناوخۆی لوبنان. لەو هێرشەدا 299 سەرباز کوژران کە 241 لەوانە ئەمەریکایی بوون و 58یان فەرەنسایی بوون ئەمە بێجگە لە شەش هاووڵاتی سڤیل و دوو خۆکوژەکە.
هەرچەندە گروپێک بە ناوی جیهادی ئیسلامی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ بەڵام بە شێوەیەکی گشتی شیکەرەوان بە کاری حزبوڵاو ئێرانیان زانی و هەندێک دەڵێن سەرتاپا پلانی ئێران بووە.