TR KU SO
FB X
Kurdistan

چەند بڕیارێکی نوێ لە لایەن وەزارەتی کارەباوە دەرکرا

سارا
Yazar
📅 01 Aralık 2019 19:01

پەیامی کورد    ...   چەند بڕیارێکی نوێ لە لایەن وەزارەتی کارەباوە دەرکرا

وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا بە بڕینی کارەبای بەردەوام لە چەند دام ودەزگایەك و ناوی ئەو دامەزراوانەش ئاشكرا دەكات كە كارەبای بەردەوامیان پێدەدرێت.

وەزارەتی كارەبا لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: لە بەر بەرژەوەندی گشتی و دابەشکردنی وزەی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاووڵاتیاندا وەزارەتی کارەبا بەفەرمانی وەزاری ژمارە ٣٤١ لەرێکەوتی ٢٨ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ٢٠١٩، بڕیاری دا بە بڕینی کارەبای بەردەوام تەنیا بە پێدانی کارەبای بەردەوام بۆ " نەخۆشخانە حکوومییەکان و پرۆژەکانی ئاو و فرۆکەخانەکان و بانکی ناوەندی هەرێم و فەرمانگەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و گرتووخانەکان و کۆمەڵگەی خاڵە سنوورییەکان "".

لە فەرمانە وەزارییەکەشدا هاتووە:
 "بەپێچەوانەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەکان و بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبا بەرپرس دەبن لە هەبوونی هەر کارەبایەکی بەردەوام و ئەو شوێنانەی ناویان لە فەرمانە وەزارییەکەدا نەهاتووە دەبێت بەزووترین کات کارەبای بەردەوامیان ببڕدرێن".

Paylas: