Kurdistan
١٤ ئەندامی " پەکەکە " لە لایەن سوپای تورکیاوە دەستبەسەر کران
هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا ۱۴ ئه‌ندامی په‌که‌که‌یان له باکووری عێراق دەستبەسەر کرد.
به گوێرەی ڕاپۆرتێک له ئانادۆڵۆ، سوپای تورکیا دوێنێ شه‌ممه ٢٧ی ئۆکتۆبەر ڕایگه‌یاند که له ئۆپراسیۆنێکدا له باکووری عێراق توانیویانە ۱۴ هێزی چه‌کداری پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " دەستبەسەر بکات.
سەرۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که چالاکی گرووپی په‌که‌که له ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان دژی بنکه و باره‌گاکانی تورکیا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
په‌که‌که له لایه‌ن تورکیا، ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه لە لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان هەژمار دەکرێت .