ئەندامانی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق خانەنشین دەكرێن
پەیامی کورد … ئەندامانی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق خانەنشین دەكرێن
فەرمانی خانەنشینبوون بۆ ئه‌ندامانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەدەچێت و فەرمانەكەش بەشێكیان ناگرێتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-1-2022 رۆژنامه‌ی واقیعی عێراق بڵاویكردەوە،بە فەرمانێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق سەرجەمی ئەندامانی خولی پێشوو كە (329) ئەندامە خانەنشین دەكرێن بەڵام بەشێكیان بۆ ئەم خولە دەرچوونەتەوە و خانەنشین نابن.
ئەو پەرلەمانتارانەی تەمەنیان لە 45 ساڵ كەمتر نیە و خزمەتی 15 ساڵیان هەبێت خانەنشین دەبن،ئەگەر پەرلەمانتارێك 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەتی هەبوو مانگانە ( ملیۆنێك و 875 هەزار) دینار وەردەگرێت.
هاوكات ئەو پەرلەمانتارانەی كە یاسای خانەنشینبوون نایانگرێتەوە دەچنەوە سەر كاری پێشووی خۆیان.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە،، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی پێویسته مه‌رسوومه‌كه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ بكات.