TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکیتی زانیاری نوێ سەبارەت بە ‌ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسووڵ دەخاتە ڕوو

سارا
Yazar
📅 10 Kasım 2021 21:53
پەیامی کورد    ...   ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکیتی زانیاری نوێ سەبارەت بە ‌ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسووڵ دەخاتە ڕوو

ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندییەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ، باس لە ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی دەکات و ڕایدەگەینێت ، بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە ، پێویستمان بە لێژنەیەکی پزیشکی هەیە لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوە بکات .

ئەمڕۆ چوارشەممە حاکم قادر حەمە جان ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندییەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا سەبارەت بە ژەهرخواردکردنی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی ، ڕەت نەکردەوە و تەنیا ڕایگەیاند : پێویست دەکات لە لایەن لێژنەیەکی پزیشکی و نەخۆشخانەیەکی تایبەتییەوە ، ئەم بابەتە پشتڕاست بکرێتەوە کە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی ژەەهرخوارد کراوە یان یش نا ، تاکوو بڕیاری لە سەر بدرێ و ڕێکاری یاسایی لەمبارەیەوە بۆ ئەنجام بدرێت و بگیرێتە بەر .

Paylas: