TR KU SO
FB X
Kurdistan

"چەند وڵاتێکی عەرەبی تاوتوێی ناردنی هێز بۆ سوریا دەکەن"

نەهرۆ
Editor
📅 04 Mayıs 2018 19:58

بەوتەی وەزیری دەرەوەی میسر، ناردنی هێزی تایبەتی عەرەبی بۆ سوریا ئەگەرێکە و لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی عەرەبییەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری (سامح شوکری) وەزیری دەرەوەی میسڕ بڵاویکردووەتەوە، کە ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی ئێستا لەسوریا بە هێزی عەرەبی ئەگەرێکە و نەک بەتەنها لە میدیاکانەوە بەڵکو لە لایەن حکومەتی چەند وڵاتێکەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، بەڵام واتای ئەوە نییە کە میسر هێز دەنێرێت بۆ سوریا.

شوکری دەشڵێت، "پێدەچێت میسر ئامادەیی تێدابێت کە هێز بۆ سوریا بنێرێت، بەڵام ئەو باسە لە چوارچێوەی دەستووردا بریاری لەسەر دەدرێت".

وتەکانی وەزیری جەرەوەی میسر لەکاتێکدایە، کە مانگی ڕابردوو سعودیە ئامادەیی نیشاندا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکی فراوانتردا هێز رەوانەی سوریا بکات.

Paylas: