TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2020 20:53

پەیامی کورد    ...    راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان و بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچونی کار و ئەرکەکان گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوبەری سێ بەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکان و جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر کران.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان و خزمەتکردنی زیاتر هاووڵاتیانی،  لە سنووری چوار شارەوانی سەر بە سەرۆکایەتی  شارەوانی هەولێر، گۆڕانکاری لەپۆستی بەڕێوبەری سێ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان و دانانی جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە فەرمی جێبەجێکران".
بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە ، کارزان عەبدۆلهادی تەها، وەک جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەستبەکاربوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەندازیار بۆتان تاهیر مستەفا، لە پۆستى بەڕێوەبەری شارەوانی چوار لادراوە و ئەندازیار نیاز ساڵح قادر لە جێگەی دانراوە، هاوکات ئەندازیار مازن ئەحمەد عبدالله، لە بەرێوەبەری شارەوانی دوو لابراوە و شاکر محەمەد ئەمین لە جێگەی دانراوە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر باسی لەوەشکردوە، ئەندازیار تارا عبدالغنی جبار، وەک بەرێوەبەری شارەوانی سێی هەولێر دەستبەکاربوە.

Paylas: