ڕاگەیندراوی فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە دەستکاری مووچەی پاسەوانان
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دەستکاریکردنی بڕی پاشەکەوتی موچەی پاسەوانان بڵاوکردەوە، تێیدا دڵنیایی بە هاونیشتمانیان و سەرجەم موچه‌خۆران دەدات، کە له هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گشت مافه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە دەستکاری بڕی پاشەکەوتی موچەی یەکەی پاسەوانی بکات، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش مانگانە بڕی دوو ملیار دینار دابیندەکات.
فراکسیۆنی پارتی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە له ماوه‌ی ڕابردوودا ئەوان بۆ پێداچوونه‌وه به موچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانی داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكوەزیران كردووە و بەوردی و جیددی له‌گه‌ڵ وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هەوڵیانداوە.
فراکسیۆنی پارتی سوپاسی سەرۆکوەزیران دەکات بۆ دەرکردنی بڕیارەکە و، هه‌وڵ و ماندووبوونی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش بەرزدەنرخێنێت. هاونیشتمانییان و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیادهكاتەوە كه له هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گشت مافه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بین.
کۆتایی مانگی ڕابردوو کاتێک بڕی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی کەمکرایەوە، دەستکاری مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە نەکرا، بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاری دا مانگانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ١٢ ملیار دینار و بۆ وەزارەتی ناوخۆش ١٠ ملیار دینار زیادبکات، وەزارەتەکانیشی سەرپشککرد چۆن دەستکاری مووچەی مووچەخۆرەکانیان بکەن. ئەم بڕیارە پاسەوانانی نەگرتەوە کە بڕی ٦٠%ی مووچەکەیان پاشەکەوت دەکرێت، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە.
بەپێی سیستەمی نوێی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی کە تەنیا پلەباڵاكان ناگرێتەوە، پاشەكەوتی مووچە لەنێوان ١٠% بۆ ٣٠% دەبێت. بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە مانگی دووی ساڵی ٢٠١٦ وە حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە فەرمانبەران دەکات، بەڵام پاشەكەوت تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێك لە هێزە ئەمنییەكانی نەگرتەوە.
دەقی راگەیێندراوە:
له ماوه‌ی رابردوودا ئێمه له فراکسیۆنی پارتی بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانی داواكاریمان پێشكه‌ش به رێزدار سه‌رۆكی حكۆمه‌تی هه‌رێم كرد و به وردی و جدی له گه‌ڵ به‌ڕێزان له وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له له‌سه‌ر خه‌ت بووین.
به خۆشحالیه‌وه به فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، مانگانە فه‌رمانی زیادكردنی بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی باشکردن و دەستکاریکردنی بڕی پاشەکەوتی مووچەی پاسەوانان ده‌رچوو.
لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراسته‌ی رێزدار سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌ول و ماندووبوونی به‌رێزان له وه‌زارتی ناوخۆ و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه به‌رز ده‌نرخێنین. هاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیاده‌كه‌ین كه له هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گشت مافه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بین.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان