TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە لایەن نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ڕەخنەی تووند بەرامبەر لاهوور شێخ جەنگی

سارا
Yazar
📅 20 Mart 2020 20:38

پەیامی کورد     ...   ڕاگەێندراوێک لە لایەن نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ڕەخنەی تووند بەرامبەر لاهوور شێخ جەنگی .

دوای ئەوەی دەزگای زانیاری لە بەرامبەر تۆمەتباركردنی لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە بە تێوەگلان لە دۆسیەی سیخۆڕی پاسەوانی وەزیری پێشووی دارایی، رایگەیاندبوو كە سكالا لەسەر سەرۆكی حكومەت تۆمار دەكات، نوسینگەی سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، پێیان باشە ئەو هەنگاوە بنرێت.
رۆژی پێنجشەممە راگەێندراوێكی ئاسایشی هەولێر لەبارەی سیخوڕیكردنی پاسەوانێكی وەزیری پێشووی دارایی بڵاوكرایەوە، كە تیایدا هاتبوو ئەو كەسە بە سەرپەرشتی دەزگای زانیاری و لەبەرژەوەندی لایەنێكی بیانی كاری سیخۆڕی كردووە. 
لەو بارەوە دەزگای زانیاری وەڵامی ئاسایشی هەولێر دایەوە و لە وەڵامەكەدا رایگەیاندبوو لە پای ناوزڕاندنی دەزگاكەیان سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەتی هەرێم تۆمار دەكات.
لەبەرامبەردا نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت رەخنەی تووندی لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆی یەكێتی و بەرپرسی دەزگای زانیاری گرتووە رایگەیاندووە، "لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆخی ناوخۆ و سەرقاڵی و بەرپرسیاریەتیمان بەرامبەر بەم رەوشەی ئێستای هەرێمی كوردستان، خۆمان بە ووڵامدانەوەی هەڵچوونەكانی ئەم كەسە سەرقاڵ ناكەین".
راشیگەیاندوە، "ناوبراو باس لە دادگا و یاسا دەكات، ئێمەش دووپاتی دەكەینەوە كە سەروەریی یاسا و نەهێشتنی سەرەڕۆیی و سەركێشی بەرامبەر یاسا، بەرنامەی هەرە سەرەكیی كاری حكومەتی هەرێمە ، بۆیە پێمان باشە لاهور جەنگی رێكاری یاسایی بگرێتەبەر، ئەمە بۆ ئێمەش رێخۆشكەر دەبێت تاكو هەموو ئەو بەڵگانە بخەینە بەردەم دادگا كە سەلمێنەری سەرپێچی و یاساشكێنییەكانی ناوبراون".

Paylas: