ڕاگەێندراوێک لە لایەن پارێزگاری پارێزگای سلێمانییەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە لایەن پارێزگاری پارێزگای سلێمانییەوە
پارێزگاری سلێمانی راگەێندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاشكرایكرد كە چەند رێكارێكی نوێ دەگیرێتە بەر و لە ناویاندا لە سبەینێ وە نووسینگەی حەواڵەكان دەكرێنەوە.
لە راگەێندراوەكەدا ئاشكرایكردووە كە كۆنگرەی رۆژنامەوانییەكان چیتر ئەنجام نادرێت و لە رێی راگەێندراوەوە پەیامەكان دەگەێندرێت، هەروەها بازاڕی دراوی سلێمانی "دۆلارەكە" دەكرێتەوە.
هاوكات دەڵێت "جووڵەی بازرگانی لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانەوە بەردەوام دەبێت و پرۆسەی دابەشكردنی خۆراك و پێداویستیەكان بەسەر ماركێت و دوكانەكاندا بەپێی ڕێنماییەكانی پێشوو بەردەوام دەبێت".
بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، ئەمڕۆ دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بڕیاریدا:
1.هەموو كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەری لە هەموو دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكاندا لە ئەمڕۆوە قەدەغەیە، پێویستە لێدوان و ڕاگەیاندن و پەیامەكان لەڕێی ڕاگەێندراوی نووسراوەوە بڵاوبكرێنەوەو لەكاتی زۆر پێویستیشدا، (بەپێی ڕێكەوتنی كەناڵەكان)؛ لەلایەن كەناڵی كوردساتەوە ڕاستەوخۆ بۆ هەموو كەناڵەكان (بەبێ لۆگۆ) دەگوێزرێتەوە.
2 لە سبەینێ (٢٤/ ٣/ ٢٠٢٠)ەوە، بازاڕی دراوی سلێمانی بۆ حەواڵەكردن دەكرێتەوە لە سەعات (١١)ی بەیانی بۆ سەعات (٣)ی پاش نیوەڕۆ، بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دیاریكراوە.
3 دوای ڕەزامەندی نووسراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و ئاودێری پارێزگای سلێمانی، هەفتانە ماوەی (٤٨) سەعاتی بەردەوام، دەدرێت بە هەر خاوەنی كێڵگەیەكی پلاستیكی كە ئێستا لەكاردا بێت بۆ گواستنەوەو چاندنی شەتڵەكانیان.
4.بەپێی پلان و ڕەزامەندی نووسراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و ئاودێری پارێزگای سلێمانی، ڕۆژانی سێشەممەو پێنجشەممەی هەر هەفتەیەك لە سەعات (١١)ی بەیانی بۆ (٣)ی پاش نیوەڕۆ، بەپێی لیستی دیاریكراو ڕێگا بە كردنەوەی كۆمپانیاو نووسینگە كشت وكاڵییەكان دەدرێت بەشێوەی دلیڤەری پێداویستیەكان بگەیەننە كێڵگەكان.
٥. جووڵەی بازرگانی لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانەوە بەردەوام دەبێت و پرۆسەی دابەشكردنی خۆراك و پێداویستیەكان بەسەر ماركێت و دوكانەكاندا بەپێی ڕێنماییەكانی پێشوو بەردەوام دەبێت و چاودێری ووردی نرخ و كوالێتی و قەبارەی خستنەڕوویان دەكرێت لەلایەن لیژنەی قائیمقامیەتی یەكە كارگێڕییەكانەوەو سەرپێچیكار سزا دەدرێت.
لەگەڵ رێزدا...
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
٢٣/ ٣/ ٢٠٢٠