TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەیندراوێک لە پاریزگای هەولێرەوە لە سەر داخرانی ئەم شوێنانە

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2021 14:57

پەیامی کورد     ...   ڕاگەیندراوێک لە پاریزگای هەولێرەوە لە سەر داخرانی ئەم شوێنانە 

پارێزگای هەولێر دەربارەی داخستنی بازگەکان و هاتنی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە : " ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.3.7، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی مووسڵ و کەرکووک بە داخراو دەمێننەوە''

لە راگەێندراوێک پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات: "وێڕای داوای لێبووردن لە هاووڵاتییان و شوفێرانی شارەکەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لە بەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتووچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوکارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە". 

Paylas: