Kurdistan
ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاماری گیان لە دەستدانی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات لە کۆیە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاماری گیان لە دەستدانی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات لە کۆیە
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم بڵاویكردەوە:
تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتۆتە نەخۆشخانە، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازی برینداران و چارەسەرکردنیانن.
لەسەر هێڵین بۆ ڕەوانە کردنی تیمی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی زیاتر.
پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن تا گەیشتن بە نەخۆشخانە.