ڕاگەیندراوێکی گرینگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەیندراوێکی گرینگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیدا، مانگانه نزیكه‌ی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیدا، به دیاریكراوی له مادده‌ی ١٦ و بڕگه‌ی دووهه‌می یاسای چاكسازی كه تایبه‌تمه‌نده به خانه‌نشینی، به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری توانیان مانگانه نزیكه‌ی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی حكوومه‌ت هه‌رێم هه‌ستاوه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی پله‌ی شاره‌زاكان و دوای هه‌مواركردنه‌وه‌یان، توانرا جیاوازی مووچه‌یان بۆ یه‌ك مانگ نزیكه‌ی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی باسی له‌وه‌شكرد، له مادده‌ی ١٦ و بڕگه‌ی دووهه‌می یاسایی چاكسازی باس له‌وه ده‌كرێت كه كاربه هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حكوومه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (٣٦)ی ساڵی ٢٠٠٤ و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌سه‌ریاندا.