TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێنج تیرۆریست لە زنجیرەچیای حەمرین كوژران

Navas Jan
Admin
📅 13 Şubat 2023 02:16

پەیامی کورد... پێنج تیرۆریست لە زنجیرەچیای حەمرین كوژران


ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە دەنگێكی بەرز لە خانەقین بیسترا و زۆرینەی دانیشتووانی قەزاكە هەستیان پێكرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بووەتە پرسیار، كەمێك لەمەوبەر هۆكاری ئەو دەنگە ئاشكرابوو.

بەپێی راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، دەنگەكە بەهۆی بۆردومانكردنی تیرۆریستانەوە بووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، هێزی ئاسمانی لە گرد و تەپۆلكەكانی زنجیرەچیای حەمرین و لە نزیك قەزای خانەقین، مۆڵگەیەكی تیرۆریستانیان بۆردومانكردووە و بەو هۆیەوە پێنج تیرۆریست كوژراون.

Paylas: