ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد... ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆ ببێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کەرتی نەوت و غازی هەرێم تاوتوێ دەکرێت.
لەم بارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردۆتەوە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:
لە بڕگەی یەکەمدا، لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پوختەی سەردانی شاندی حکومەت بۆ وڵاتی قەتەر و کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، دەخرێتە ڕوو.
لە تەوەری دووەمدا، ئەنجوومەنی وەزیران دواین بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ دەکات کە ئەم بابەتەیان لەلایەن لیژنەیەکی ڕاسپێردراوەوە دەخرێتە ڕوو.
لە کۆتا بڕگەی کۆبوونەوەکەش، ڕەشنووسی ڕۆژمێری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان -عێراق، کە لەلایەن لیژنەی پێکهاتوو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵ، ئامادەکراوە.