ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆ دە بێتەوە
پەیامی کورد... ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆ دە بێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق، کۆ دە بێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦/٤/٢٠٢٢ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە تایبەت دەبێت بە چەند پرسێک کە گرنگترینیان خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە هەر دوو کۆڕبەندی جیهانی بۆ وزە و ئەو کۆبوونەوانەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکاندا لە میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ئەنجام دران.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆ نووسی کۆبوونەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕووسیا - ئۆکراینا.
ئەوەشی خستەڕوو: هەر لە کۆبوونەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (مشروع قانون الدعم الطاریء للأمن الغذائی والتنمیة) کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی و لە هەمان کاتیشدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بابەتی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٢.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٧٦)ی ٢٠٢٠/١٠/٧ کە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەر دوو ماددەی (٩) و (١٠) لە یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.