Kurdistan
گیانلەدەستدانی دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای دەماوەند
پەیامی کورد... گیانلەدەستدانی دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای دەماوەند
دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای «دەماوەند» تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بوون و گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بەڕێوەبەریی پێوەندییەکانی گشتیی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیی و بەڕێوەبەریی بەشی ڕووداوەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان ڕایگەیاند: ڕەزا ئەمینی» و» جەواد فەلاحی» دوو شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی سەرکەوتن لە چیای «دەماوەند» ی، تاران تووشی ڕووداوی داکەوتن بوون و گیانیان لەدەست داوە.
ئەو دوو شاخەوانە کوردە دوو حەوتوو پێشتر بە مەبەستی سەرکەوتن لە چیای «دەماوەند» ڕوویان لەو چیایە کردبوو.