TR KU SO
FB X
Kurdistan

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا: حکومەتی هەرێم لەگەڵ ناردنەوەی بە زۆری پەنابەراندا نییە

Navas Jan
Admin
📅 27 Ağustos 2022 22:36

پەیامی کورد... نوێنەری هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا: حکومەتی هەرێم لەگەڵ ناردنەوەی بە زۆری پەنابەراندا نییە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەورووپا ئاشکرای کرد، لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە فشارێکی زۆر لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ناردنەوەی پەنابەران بەشێوەی زۆرە ملێ دەشڵێت، حکومەتی هەرێم لەگەڵ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەراندا نییە.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، " یەکێتی ئەورووپا فشارێکی زۆری خستووتە سەر حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بە زۆر پەنابەران ڕەوانە بکرێنەوە، تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەراندا نییە، لەوانەیە زۆریش لەسەر حکومەت کەوتبێت بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو داواکارییەی یەکێتی ئەورووپا، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی پەنابەران حکومەتی هەرێم نەچووەتە ژێر باری ئەو داواکارییەی ئەورووپا.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەورووپا دەشڵێت، " نزیکەی ١٥ ساڵ دەبێت ئەو فشارە هەیە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەندێک لایەن پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن هەرێمی کوردستان ڕازیە بەو داواکارییەی ناردنەوەی پەنابەران، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ناردنەوەی زۆرەملێ نییە بۆ پەنابەران".

دلاوەر ئاژگەیی ئاماژەی بەوەش کردووە، " حکومەتی هەرێم تەنیا لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیە بۆ هەر کەسێک ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی کوردستان ئامادەی کار ئاسانییە بۆ پەنابەرانەی بە ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە، تۆمارکردن و ناردنەوەی پەنابەران لە ڕێگەی حکومەتی عێراقی فیدراڵە، لەبەر ئەوەش ئەو ئامارەی تۆمارکردنی پەنابەران لای ئێمە نییە و نازانین چەند بۆ گەڕانەوە خۆیان تۆمار کردووە.

Paylas: