نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرسی قەرزەکان و پابەندبوونە داراییەکانی حکومەت هەن و دەبێت واقعیانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، دەشڵێت، حکوومەتی هەرێم ڕاپۆرتێکی وورد لەسەر ھەموو قەرز و ئیلتیزاماتی دارایی ئامادە دەکات، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان و ڕای گشتی ھەرێمیش بکرێت.
نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە چەند مانگی رابردودا سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش ئاماژەی بەوەکردوە کە بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی وەکو قەرز ئاماژەی پێدەکرێت، "پاشەکەوتی مووچەیە و دەچێتە خانەی ئیلتیزاماتی دارایی ھەرێم، کە ھۆکارەکەشی نەناردنی بەشە بوودجەی ھەرێم لە بەغداوە بووە".
ئەوەش هاتوە، دوای ووتارەکەی سەرۆکی حکومەت "ژمارەیەکی زۆر لە کەس و لایەنەکان کە تا ئێستا بێدەنگ بونە، ھاتنە ئاخاوتن و ڕوونکردنەوەیان داوە کە ئەو قەرزانە بەشێکی زۆری پاشەکەوت و ئیلتیزامی داراییە. سوپاسی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە دواجار دانیان بەو ڕاستیانە دانا کە دەمێکە باسیان دەکرێت".نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "جەنابی سەرۆکی حکوومەت بەڵێنیداوە کە لەگەڵ ھاووڵاتیانماندا شەفاف بین، بەڕێزیان (بەرێوەبەرایەتی بەرێوەبردن و ھەماھەنگی قەرزی گشتیی لە ئەنجوومەنی وەزیران) راسپاردوە، تاکوو لە زووترین کاتدا ڕاپۆرتێکی وورد لەسەر ھەموو قەرز و ئیلتیزاماتی دارایی حکوومەتی ھەرێم ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان و ڕای گشتی ھەرێمیش بکرێت".