Kurdistan
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٠٥ی ٠٥ی ٢٠٢٠ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و خاوی برێنت لە سەروو ٢٨ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بە پێی راپۆرتە ئابوورییەكان، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٢٨ دۆلار و ٣١ سەنتەوە مامەڵەی پێوەكراوە.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكاش گەیشتوەتە ٢١ دۆلار و ٦٦ سەنت.
بەهۆی قەیرانی ئابووری سەردەمی كۆرۆنا و كەمبونەوەی بەرچاوی داواكاری لەسەر نەوت، نرخەكەی لە جیهاندا دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو ووڵاتانەی ئابورییەكەیان پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت، گەورەترین زەرەرمەندن و داهاتیان لە سفر نزیكبووتەوە.