TR KU SO
FB X
Kurdistan

نزیک بە ٢٠ هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێران ەوە دەست بەسەر کران

سارا
Yazar
📅 12 Kasım 2021 15:45
پەیامی کورد      ...   نزیک بە ٢٠ هاووڵاتی  خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێران ەوە دەست بەسەر کران

هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات " هەواڵگری " ئێران  بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستی بە گرتن و دەست بەسەررکردنی هاووڵاتیان لە شاری بانە و گوندەکانی دەورووبەری کردووە.

پێنج‌شەممه ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ئەم ۲۰ هاووڵاتییە لە شاری بانە و گوندەکانی دەورووبەر دەستبەسەر کراون کە لە نێو دەستبەسەرکراوان سێ براشی تێدایە.

تا ئێستا ناوی ئەم کەسانە دیارە: سەلاح پزشکی، ڕەفیق پزشکی، مەناف پزشکی، جەمال مروەتی، سەعید قادری.

▫️ئیتلاعات و هێزە چەکدارەکانی خامنەیی بە ئۆتۆمبێلی مانگی سوور و جلی مەدەنییەوە هێرشیانکردووەتە سەر چۆمان، کۆپێچ، نمشێر و نجنه‌.

Paylas: